محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هەشتەمین ساڵیادی سه‌ركه‌وتن به داعشدا رایگه‌یاند، هەڵوێستی قارەمانێتی و بەهای ئەو قوربانییە مەزنانە بە بیر ده‌هێننەوە، کە عێراقییەکان لەکاتی بەهێزترین و شەرەفمەندترین شەڕدا نیشانیاندا.
ئاوێنە: محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له په‌یامێكدا له هەشتەمین ساڵیادی ڕۆژی سەرکەوتندا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له "X" نوسیویه‌تی، "هەڵوێستی قارەمانێتی و بەهای ئەو قوربانییە مەزنانە بە بیر ده‌هێنینەوە، کە عێراقییەکان لەکاتی بەهێزترین و شەرەفمەندترین شەڕدا بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان لە دژی باندە تیرۆریستییەکانی داعش نیشانیاندا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ڕۆڵەکانی گەلە مەزنەکەمان بە هەمو پێکهاتەکانەوە لە ژێر فەتوای پڕ بەرەکەتی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی ڕاپەڕین بۆ ڕزگارکردنی خاکەکەیان و قوربانیدانەکانیان بوەهۆی سەرکەوتنێکی بەهێز و لەبیر نەکراو".
محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی، "درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق لە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی سڤیل و ڕوڕەشی و شەرمەزاری بۆ تیرۆریستانی تاوانبار".
هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 10ی 12ی 2017دا هێزه عێراقییه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند و ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕێكخراوه رزگاركرا، كه له ساڵی 2014دا كۆنتڕۆڵیان كردبو.