به‌گوێره‌ى نوسراوێكى داواكارى گشتیى عێراق، له‌مه‌ودوا هه‌ر به‌رپرسێك له‌هه‌ر پۆستێكى باڵاى فه‌رمیى عێراقدا بێت‌و ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتى حوكمڕانى بگرێت‌و باس له‌شكستى ده‌سه‌ڵات بكات، سزاى توندى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
ئاوێنە: له نوسراوێکدا، داواکاری گشتیی عێراق داوادەکات، به‌گوێره‌ى یاسا، هەر بەرپرسێک لەهەر پۆستێکدا بێت، باس لەڕوخانی دەسەڵات لەعێراق بکات، سزابدرێت.
نوسراوه‌كه‌ى داواکاری گشتیی عێراق دەڵێت، "پێویستە یاسایەک هەبێت تیایدا دیاریبکات هیچ لێدوانێک دژ بەسیستمی حوکمڕانیی لەعێراق‌و ڕوخانی سیستمەکە نەدرێت".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى نوسراوەکەى داواکاری گشتیی عێراقدا ئاماژە به‌وه‌كراوه، "لێدوانی چەند بەرپرسێک کە لەچاوپێکەوتنەکانیاندا باسیان لەهەڵوەشانەوەی سیستمی سیاسی عێراق کردبوو، گه‌یاندونیه‌ته ئه‌وه‌ى ئه‌م نوسراوه ده‌ربكه‌ن".

