شه‌وی رابردو شانه‌یه‌كی داعش هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر گوندێكی باشوری تكریت و فه‌خری عه‌باسی، موختاری پێشوی گونده‌كه ده‌كوژن. داعش له ساڵی 2021 و له كرده‌وه‌یه‌كدا ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی ناوبراویان كوشتبو.
ئاوێنه: به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان و وه‌ك ئه‌وه‌شی له دیمه‌نه‌كانی كامێرای چاودێرییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، شانه‌یه‌كی داعش كه له سێ كه‌س پێكهاتون و جلوبه‌رگی شێوه ئه‌فغانیان له‌به‌ردایه و چه‌كی كڵاشینكۆفیان پێیه، شه‌وی رابردو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندی "ئه‌لبو دور" له باشوری تكریت و فه‌خری عه‌باسی، موختاری پێشوی گونده‌كه‌یان كوشتوه‌و پاشان هه‌ڵاتون.
پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ شه‌هیدبونی فه‌خری عه‌باسی ده‌ربڕیوه‌و وتویه‌تی، له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ترسنۆكانه‌دا تیرۆر كراوه.
وه‌ك پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئاماژه‌ی پێداوه، فه‌خری عه‌باسی، باوكی ئه‌و خێزانه بوه كه له ساڵی 2021 له هه‌مان گوند روبه‌ڕوی هێرشێكی تیرۆریستی بونه‌وه‌و تێیدا شه‌ش ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی كوژراون و ته‌نیا خۆی له‌و هێرشه‌دا رزگاری بو كه شه‌وی رابردو خۆیشی كوژرا.
لێره كلیك بكه بۆ بینینی ڤیدیۆكه