ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پلانێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا واده ده‌ستورییه‌كانی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه خستۆته‌ڕو.
ئاوێنه: ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری بڵاویكردۆته‌وه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا (ماده‌ی 54ی ده‌ستور) له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی له 14ی 12ی 2025.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا له دوای یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه و دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی (ماده‌ی 72/دوه‌م/ب)ی ده‌ستور.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری باسی له‌وه‌شكردوه، ده‌ستبه‌كاربونی سه‌رۆك وه‌زیران له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماره‌وه و له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا (ماده‌ی 76/یه‌كه‌می ده‌ستور) ئه‌نجامده‌درێت، هاوكات پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له دوای ده‌ستبه‌كاربونی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژدا (ماده‌ی 76/دوه‌می ده‌ستور) ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دادگای باڵای فیدڕاڵی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ئه‌ندامێتی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرد.

