كه‌شناسی عێراق هۆشداری ده‌دات كه سبه‌ی سێشه‌ممه له كاته‌كانی سپێده‌و به‌یانیدا، ته‌م و مژێكی چڕ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵات ده‌گرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه له هه‌ندێك ناوچه ئاستی بینین بۆ سفر كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئاوێنه: كه‌شناسی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له كاته‌كانی سپێده‌و سه‌رله‌به‌یانیی سبه‌ی سێشه‌ممه، ته‌م و مژێكی چڕ سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌گرێته‌وه جگه له ناوچه‌كانی رۆژئاوای وڵات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی شێ و كه‌مبونی خێرایی با.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، پێشبینی ده‌كرێت ئاستی بینین به‌ته‌واوه‌تی كه‌م ببێته‌وه‌و له هه‌ندێك ناوچه بگاته سفر به‌تایبه‌ت له رێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و ناوچه كراوه‌كان.
هۆشداریشی داوه له‌باره‌ی مه‌ترسیداربونی هاتوچۆ له رێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌و دروستبونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵه‌ی گواستنه‌وه له كاته‌كانی سه‌ره‌تای به‌یانیدا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، چڕی ته‌م و مژه‌كه پێ به‌پێ تاوه‌كو كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ئاستی بینینش تاڕاده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی.