ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابوریی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سودانی كۆبۆته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك بڕیاری "گرنگ"ی له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كان ده‌ركردون، له‌وانه په‌كخستنی پله‌به‌ندیی موچه‌و پێداچونه‌وه به داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابوری كردوه كه ته‌رخانكراوه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت و زیادكردنی داهاته‌كان و ئه‌نجومه‌نه‌كه ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگی له‌وباره‌یه‌وه داون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌رماڵه و موچه‌ی كارمه‌ندانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كردوه‌و سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی داوه به پێداچونه‌وه‌ی خێرای ئه‌و دۆسیه‌یه و كاركردن له‌سه‌ر یه‌كسانكردنی موچه و ده‌رماڵه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به موچه و ده‌رماڵه‌ی كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران لیژنه تایبه‌ته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی راسپاردوه كه دوایین نوێكردنه‌وه‌ی پێویست له راپۆرتی تایبه‌ت به یه‌كخستنی پله‌به‌ندیی موچه‌دا بكه‌ن بۆ ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و راسپارده به‌رزكراوه‌كان له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌رچاوبگرن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابوری بڕیاری داوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئیفادی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به رێژه‌ی 90% له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنی ئیفاد ته‌نیا له كاتی پێویستدا نه‌بێت ئه‌ویش به مه‌رجی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر.
ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاریشیداوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری پڕۆژه نوێكان و دانان و كاراكردنی به‌رنامه‌یه‌كی هاورده‌ی نیشتمانی كه ته‌نیا كاڵا بنه‌ڕه‌تییه‌كان بگرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابوری بڕیاریشیداوه به به‌رزكردنه‌وه‌ی راسپارده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ پێداچونه‌وه به پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می گه‌نم به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكات پاڵپشتی حكومه‌ت به‌رێژه‌ی 170% بێت به‌راورد به نرخی گه‌نم له بۆرسه‌ی جیهانی.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری بازرگانی راسپێردراوه به چاوخشاندنه‌وه به كارتی به‌شه خۆراك و چاكسازی تێیدا و به‌جۆرێك كه خۆراك بگاته كه‌سانی شایسته‌ی راسته‌قینه له چین و توێژه كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی زیادكردنی داهاته‌كان، سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و لیژنه وه‌زارییه‌ی راسپاردوه كه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهاتوه بۆ پێداچونه‌وه به حسابكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كه له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌قتوع ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم.
هه‌روه‌ها بڕیاردراوه به پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردنی كاركردن به سیستمی راگه‌یاندنی پێشوه‌خته له ده‌سته‌ی گومرگه‌كان ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی و به‌هێزكردنی كۆكردنه‌وه‌ی كرێی كاره‌با و چاوخشاندنه‌وه به نرخی ئێستادا و پشتبه‌ستن به ئۆتۆماتیككردنی سه‌رجه‌م كه‌رته حكومییه‌كان به‌تایبه‌ت كۆكردنه‌وه‌ی پاره، به‌شێوه‌یه‌ك كه پاره‌ی كاره‌با و ئه‌مانه‌ی به‌غداو شاره‌وانییه‌كانی سه‌رتاسه‌ریی وڵات، به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بدرێت.