چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان داوا ده‌كات له نزیكترین كاتدا یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێی عێراق بكرێت و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، چوارچێوه‌كه له نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت به‌گوێره‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستورییه‌كان.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای كردوه له‌نزیكترین كاتدا یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێ بكرێت و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.
هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كردۆته‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رۆحێكی به‌رپرسیارانه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌وه.