به‌گوێره‌ی مه‌رسومێكی كۆماریی كه واژۆی عه‌بدوله‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراقی له‌سه‌ره بانگهێشتی ئه‌ندامه سه‌ركه‌وتوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، بۆ ئاماده‌بون به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له رۆژی 29ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2025.
ئاوێنە: هه‌ر به‌گوێره‌ی مه‌رسومه‌كه، ئه‌و مه‌رسومه له‌ئه‌مڕۆوه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی وڵات بڵاوده‌كرێته‌وه و ده‌خرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پێشتریش ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاندبو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا به‌پێی ماده‌ی 54ی ده‌ستور له دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕاڵیه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماریش له‌ماوه‌ی 30 رۆژ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی به‌پێی (ماده‌ی 72/دوه‌م/ب)ی ده‌ستور هه‌ڵده‌بژێردرێت، له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماریشه‌وه له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا به‌پێی (ماده‌ی 76/یه‌كه‌می ده‌ستور) كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ راده‌سپێردرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 14ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2025، دادگای باڵای فیدڕاڵی (باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عێراق) ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ئه‌ندامێتی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرد كه 11ی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چو.
