ئه‌سیر داود غرێری، وه‌زیری بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، زیاتر له چوار ملیۆن ناوی وه‌همی و دوباره‌و گه‌شتیار له كۆبۆنی خۆراكدا ئاشكراكراون.
ئاوێنه: ئه‌سیر داود غرێری، وه‌زیری بازرگانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له وته‌یه‌كدا كه له‌میانی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی نه‌زاهه‌دا پێشكه‌شی كرد، وتی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتی و ئیراده‌وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر دۆسیه‌یه‌ك كه گومانی گه‌نده‌ڵی لێبكرێت به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی بۆ به‌رده‌م دادگا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌ماوه‌ی داهاتودا وه‌رچه‌رخانێكی ئه‌لیكترۆنی گه‌وره له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان راده‌گه‌یه‌نن و كۆمه‌ڵێك به‌رنامه و خزمه‌تگوزاری ده‌خه‌نه‌ڕو كه پێشتر نه‌بون، ئه‌وه‌ش سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان داده‌نێت.
وه‌زیری بازرگانی عێراق له‌باره‌ی كۆبۆنی خۆراكه‌وه وتی، زیاتر له چوار ملیۆن و 400 هه‌زار ناوی دوباره و وه‌همی و گه‌شتیار له كۆبۆنی خۆراكدا ئاشكراكراون كه له‌ماوه‌ی 25 ساڵی رابردودا له‌لایه‌ن بریكار، خێزان یاخود فه‌رمانبه‌ری په‌یوه‌ندیداره‌وه، هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌وه نه‌دراوه.