سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا كۆده‌نگی له‌سه‌ر كاندیدێكی سه‌رۆك وه‌زیران له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كاندا بونی نییه. ده‌شڵێت، عه‌بادی كاندیدی سازان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئاوێنه: رەحیم عەبودی، سەرکردە لە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به كه‌ناڵی "عەهد"ی راگەیاند، پابەندبونی هێزە سیاسییەکان بە وادە دەستوریه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، پابەندبونه به گه‌لی عێراقه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعه‌كان ڕێز لە پێکهاتە سیاسییەکان و پێشنیارەکانیان دەگرێت سەبارەت بە کاندیدکردنی کاندیدەکانیان بۆ سەرۆکایەتییەکان.
به‌قسه‌ی ئه‌و له‌نێو پێكاته‌ی كورددا، كه‌لێنێكی به‌رچاو هه‌یه سەبارەت بە کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار.
وتیشی، بەم نزیکانە کۆبونەوەکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بەپێی واده ده‌ستورییه‌كان ئەنجام دەدرێن.
ئاشكراشیكرد، بەوتەی سیاسەتمەداران، حەیدەر عەبادی کاندیدی سازان ده‌بێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
جه‌ختیشی كرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا کۆدەنگی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگیدا نییە.