مارک ساڤایا: عێراق مەزن دەکەینەوە
  2025-12-18       397       

نێردەی ئەمەریکا بۆ عێراق جارێکی دیکە جەخت لە بەهێزکردنەوەی عێراق دەکاتەوە و دەڵێت مەزن و سەربەخۆی دەکەن.

ئاوێنە: مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردوەتەوە کە کۆبوونەوەیەکی نایابی لەگەڵ جۆ ویڵسن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا و تیمەکەی کردوە لەبارەی دۆخی عێراق قسەیان کردوە.

قسەکانی مارک ساڤایا لەبارەی عێراق و سەربەخۆکردنی مشتومڕی زۆری لێکەوتەوەتەوە و بەشێک لە لایەنەکان پێیان وایە کە ساڤایا زیاڕەویی دەکات و دەست لە کاروبارەکانی عێراق وەردەدات، لە ڕابردووشدا بزوتنەوەی نوجەببا هۆشدارییدا لەوەی کە ئەگەر ساڤایا بێدەنگ نەکرێت ئەوا مقاومەی ئیسلامی بێدەنگی دەکات و بەدرێک دەخاتە قوڕگییەوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×