بەرپرسێکی عێراق: ماددەی هۆشبەر و کحولییەکان هۆکارێکی توندوتیژیی دژی ژنانن
  2025-12-18       252       

وتەبێژی پۆلیسی کۆمەڵگەیی عێراق ئاشکرای کرد، لەمساڵدا هەزار و ٥٥ حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆمار کراوە، دەشڵێت: بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و خواردنەوە کحولییەکانیش یەکێکە لە دیارترین و سەرەکیترین هۆکارەکانی توندوتیژیی.

ئاوێنە: عەقید موئەیەد هادی، وتەبێژی پۆلیسی کۆمەڵگەیی عێراق، سەبارەت بە زیادبوونی هۆکارەکانی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق  ڕایگەیاند، لەمساڵدا لە پارێزگاکانی عێراقدا هەزار و ٥٥ حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆمار کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و خواردنەوە کحولییەکانیش یەکێکن لە دیارترین و سەرەکیترین ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژیی خێزانی و توندوتیژی دژی ژنان بەتایبەتی.

جێگای ئاماژەیە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لەعێراق، ٤٣ هەزار بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی مەترسیداریی ئەو ماددەیە لە ناوچەکە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×