فەرماندەیی میلیشیایی جەیش موختار دەستگیر کرا
  2025-12-19       1337       

هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ به‌غدا واسق به‌تات ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه‌ فەرماندەیی میلشیایه‌كه‌ به‌ ناوى جه‌یشى موختار و چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر ئێرانى به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد گوایه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ رژێمى سه‌دام، محه‌مه‌د سادق سه‌در باوكى موقته‌دا سه‌درى كوشتووه‌.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ له‌ به‌غدا هێزێكى تایبه‌تى سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبى واسق به‌تاتیان دەستگیر کرد كه‌ فەرماندەیی میلیشیایه‌كه‌ به‌ ناوى "جه‌یش موختار". به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، واسق به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ گیراوه‌ گوایه‌ سووكایه‌تى به‌ ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى عێراق كردووه‌، ناشزانرێت ره‌وانه‌ى كوێ كراوه‌.

به‌ڵام چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ ئاشكرا له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى واسق جنێوى به‌ ئێران دا و به‌وه‌ تۆمه‌تبارى كرد كه‌ باوكى موقته‌دا سه‌درى كوشتووه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ كه‌ پێشتر چه‌ندان جارى تر گیراوه‌، دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رژێمى سه‌دام وسوپاى پاسدارانى ئێران هاوئاهه‌نگیان كردووه‌ بۆ كوشتنى باوكى موقته‌دا سه‌در و ئه‌و كه‌سانه‌ى تاوانه‌كه‌یان كردووه‌ ئه‌و كات ئۆپۆزسیۆن بوون له‌ دژى سه‌دام و سه‌ربه‌ ئێران بوون و ئێسته‌یش له‌ پاداشتى ئه‌وه‌ له‌ عێراق پۆستیان پێدراوه‌ و گه‌وره‌ كراون.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×