عامر فائیز، سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ی دوشه‌ممه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماڵی مالیكی كۆببێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چاره‌نوسی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی بكرێت.
ئاوێنه: عامر فائیز، سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكدا وتی، سبه‌ی دوشه‌ممه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماڵی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو.
وتوشیه‌تی، ره‌نگه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چاره‌نوسی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو، یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كۆبونه‌وه‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كاندایه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو.
ئه‌وه‌شی خسهۆته‌ڕو، ئامانجی كۆتایی گه‌یشتنه به دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێك كه له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه جیاجیاكانه‌وه قبوڵكراو بێت.