چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا تاوتوێی خێراكردنی پڕۆسه‌ی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی كرد و جه‌ختیش له پشتیوانی خۆی ده‌كاته‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا.
ئاوێنه: ناوه‌ندی راگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، چوارچێوه‌كه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایشی خۆی له نوسینگه‌ی هه‌مام حه‌مودی گرێداوه بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه لاوه‌كییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به پێشهاته‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی قوڵ كراوه له‌باره‌ی ئه‌و وه‌ره‌قه‌ی كارانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی چوارچێوه‌وه پێشكه‌شكراون و تاوتوێی خێراكردنی پڕۆسه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و ئیستیحقاقاته‌كانی هه‌ڵبژاردنی كردوه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ده‌قه ده‌ستورییه‌كان و پێداویستییه‌كانی قۆناغی داهاتو بگونجێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی بۆ پشتیوانیكردن له كۆنترۆڵی چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی گشتگیر و میكانیزمی یاسایی رون كه ببێته مایه‌ی به‌هێزكردنی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی ئاسایشی و سه‌قامگیری و خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای وڵات.