حکومەت بڕیاریدا و کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل گران دەکرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنەوەی باج لەسەر کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل بۆ بڕی پێشوی.
بەپێی نوسراوێکی حکومەتی عێراق کە وەک بڕیاری سەرۆکوەزیران بڵاوکراوتەوە و ژمارەی 1083ی ساڵی 2025ی لەسەرە، ڕێکەوتەکەسی، 16ی ئەم مانگەیە، لایەنی پەیوەندیدار ڕاسپێدردراوە بە گرتنەبەری ڕێکاری گرانکردنی نرخی کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل.
بەپێی نوسراوەکە زیاندکردنی باجەکە بەڕێژەی 20% ە و کارتی مۆبایل و کارتی ئینتەرنێت و ئەلیکترۆنیات دەگرێتەوە.