میدیاکانی ئێران هۆكاری وەستانى دابینکردنی غاز بۆ عێراق ئاشکرا دەکەن
  2025-12-24       566       

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، هۆکاری وەستانی پێدانی غازی ئێران بۆ عێراق بۆ زیادبوونی بەکارهێنانی کارەبای ناوخۆیی لە ئێران بەهۆی سەرما و وەرزى زستان دەگەڕێتەوە.

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانى سەبارەت بە هۆکارى ڕاگرتنى هەناردەى غازى ئێران بۆ عێراق، زانیارى دەڵێـت، لە وەرزی زستاندا بە هۆی ساردی کەشوهەوا، بەکارهێنانی غازی سرووشتی لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، بە تایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوا، بە لەبەرچاوگرتنی ناوچە شاخاوییەکان و کەشوهەوای سارد، کە دەتوانێت ببێتە هۆی درووستكردنی کێشەی تەکنیکی.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەر ئەو هۆکارانەى سەرەوە، ئێران بۆ دابین کردنى پێداویستى ناوخۆیی و بەرهەمهێنانی کارەبا هەناردەی غازى بۆ عێراق ڕاگرت.

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، ئێران پێدانی غازی بەتەواوی ڕاگرتووە و لە ئەنجامدا نزیکەی چوار هەزار و ٥٠٠ مێگاوات كارەبای بەرهەمی ناوخۆی لەدەست داوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا هەبووە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×