وه‌فدی پارتی له به‌غدا له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق كۆبوه‌وه. خه‌زعه‌لی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له گرنگی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی كورد كردۆته‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له به‌غدا، پێشوازی كردوه له وه‌فدی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، به‌پرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی كۆی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان و پێشهاته‌كانی قۆناغی ئێستایان تاوتوێ كردوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا قه‌یس خه‌زعه‌لی جه‌ختی له پشتیوانی گرنگی رێزگرتن له واده ده‌ستورییه‌كانی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌كنه‌خستنیان كردۆته‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، خه‌زعه‌لی جه‌ختیشی له گرنگی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی كورد كردۆته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق، ئاماژه‌ی به گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق و به‌هێزكردنی هاریكاریی و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش كردوه به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به هه‌مو عێراقییه‌كان بكات.
وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی خه‌زعه‌لی ئاماژه‌ی پێداوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی پارتی جه‌ختی له په‌رۆشی حزبه‌كه كردۆته‌وه بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانییه جیاجیاكان له‌پێناو گه‌ره‌نتیكردنی ره‌وتی پڕۆسه‌ی سیاسی و به‌هێزكردنی سه‌قامگیریی و لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم.