حهیدهر عهبادی، سهرۆك وهزیرانی پێشوتری عێراق و سهرۆكی هاوپهیمانی نهسر، كاندیدبونی خۆی بۆ پۆستی سهرۆك وهزیرانی عێراق رادهگهیهنێت و دهشڵێت، له دۆخێكی خراپتر له ئێستا سهركهوتو بوم لهو پۆستهدا.
ئاوێنه: حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق، ئهمڕۆ چوارشهممه، له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا وتی، لە ڕوی دەرونی و واقیعیەوە، ئامادەم پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرم، توانای بەڕێوەبردنی پۆستەکەم هەیە، لە بارودۆخێکی خراپتر لە دۆخی ئێستا لە ساڵی 2014دا ئەو پۆستەمان بەدەستەوە بو، سەرکەوتوش بوین.
وتیشی، لە میدیاکان باس لەوە دەکرێت من کاندیدێکی دیارم بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەڵام نازانم کێ ئەوە بڵاودەکاتەوە، من کاندیدم، بەڵێ، بەڵام مشتومڕ و گفتوگۆ لەسەر ئەوە هەیە، ئایا سەرۆک وەزیرانێكی پێشو بهێنرێتەوە یان سەرۆک وەزیرانی نوێ هەڵبژێردرێت.
راشیگەیاند:عێراق لە قەیرانێکی دارایی راستەقینەدایەو پێویستی بە چاکسازی راستەقینە هەیە، دۆخی نێودەوڵەتیش سەخت و ناجێگیرە، پێویستی بە بەڕێوەبردنی ژیرانە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر كوتلە سیاسییەکان بەڕاستی لە خەمی سەرکەوتنی وڵاتدا بن، ئەوا ئێمە سەرکەوتو دەبین، لە ئێستادا جیهان یەکگرتوە، بەو پێیەی قەیرانەکانی وڵاتانی دیکە کاریگەرییان لەسەر هەمو گەلان هەیە.