محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه عێراق هیچ پێویستییه‌كی به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه‌و ئاساییكردنه‌وه له‌نێو فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بونی نییه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له وته‌یه‌كدا له‌میانی ئاماده‌بونی له بۆنه‌ی كریسمه‌س له كه‌نیسه‌ی ماریوسف له به‌غدا، وتی، به‌وپه‌ڕی تواناوه كارده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ره‌مزه‌كانی یه‌كبونمان و عێراق كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی وه‌ك گۆڕه‌پانێك بۆ سه‌قامگیری به‌هێزبكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سودانی وتی، "ئێمه له عێراق هیچ پێویستییه‌كه‌مان به ئاساییكردنه‌وه (له‌گه‌ڵ ئیسرائیل) نییه، ئاساییكردنه‌وه وشه‌یه‌كه له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بونی نییه."