محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه پێویسته پێداچونه‌وه به دۆخی ئابوریی وڵات‌دا بكرێت ئه‌گه‌ر نا له سایه‌ی زیادبونی خه‌رجییه‌كان و چه‌قبه‌ستوریی داهاته‌كاندا، كورتهێنانی دارایی روده‌دات.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تییه‌كانی قه‌زای دوجه‌یل له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كۆبۆته‌وه‌و وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوه.
سودانی له وته‌كه‌یدا وتویه‌تی، رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌وله‌ویاته‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌تمان جێبه‌جێكردون، به‌ڵام هێشتا رێگه‌یه‌كی درێژمان له‌به‌رده‌مدایه بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تگوزاری.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتوشیه‌تی"پێویستمان به پێداچونه‌وه‌ی دۆخی ئابورییمانه، چونكه له سایه‌ی زیادبونی خه‌رجییه‌كان و چه‌قبه‌ستویی داهاته‌كاندا، كورتهێنانی دارایی روده‌دات."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "له‌ڕێگه‌ی چاكسازیی راسته‌قینه‌وه كارمان له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئاڵه‌نگارییه‌كان كردوه، ناكرێت عێراق ته‌نیا پشت به نه‌وت ببه‌ستێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "به‌گه‌ڕخستنی كه‌رته ئابورییه‌كانی دیكه، ده‌بێته مایه‌ی زیادبونی داهاته‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ست به ده‌رفه‌تی كاره‌وه."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ده‌وڵه‌ت پشتیوانی له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، بازرگانی و گه‌شتیاری ده‌كات له‌پێناو بوژاندنه‌وه‌ی دۆخی ئابوری."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"له‌ماوه‌ی چوار ده‌یه‌دا، میراتێكی قورسمان بۆ ماوه‌ته‌وه كه له سه‌ركێشییه‌كانی شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كاندا، سه‌رچاوه‌كان به‌هه‌ده‌ر دراون و كات به‌فیڕۆ دراوه."
سودانی وتوشیه‌تی"متمانه‌مان به توانای گه‌له‌كه‌مان هه‌یه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵه‌نگارییه‌كان و په‌ڕینه‌وه بۆ وڵاتێك كه خاوه‌ن ئابورییه‌كی به‌هێز بێت."
باسی له‌وه‌ش كردوه "جێبه‌جێكردنی تێڕوانینی حكومه‌ت پێویستی به ئاسایش و سه‌قامگیریی به‌رده‌وام هه‌یه، ئه‌وه‌ش به پشتیوانی كۆمه‌ڵگه له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دێته‌دی."