قسه‌كانی دوێنێی كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، كه تێیدا وشه‌ی "ئاساییبونه‌وه"ی به‌كارهێنا، مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو وا لێكدرایه‌وه كه مه‌به‌ستی ئاساییبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق بوه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت، هه‌رگیز ئه‌و مه‌به‌سته‌ی نه‌بوه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئاساییبونه‌وه بوه له‌نێوخۆی عێراق.
ئاوێنه: كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، دوێنێ چوارشه‌ممه له‌میانی وته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی كریسمسه‌وه له كه‌نیسه‌ی ماریوسف له به‌غدا، وتی، قسه له‌سه‌ر ئاساییبونه‌وه ده‌كرێت، هیوادارم حكومه‌تی نوێ ئاساییبونه‌وه له عێراق و له‌گه‌ڵ عێراقی وڵاتی پێغه‌مبه‌ران، ئه‌نجام بدات، ته‌لمود له بابل نوسراوه.
دوای ئه‌وه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له هه‌مان بۆنه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ قسه‌كانی ساكۆ وتی، وشه‌ی ئاساییبونه‌وه له فه‌رهه‌نگی عێراقدا بونی نییه چونكه گرێدراوه به قه‌واره‌ی زایۆنی داگیركه‌ره‌وه...ئێمه پێویستمان به ئاساییبونه‌وه نییه به‌ڵكو پێویستمان به برایه‌تی، خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیان و پابه‌ندبونی یاسایی و ده‌ستورییه.
له‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا قسه‌كانی كاردیناڵ لویس ساكۆ مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو وا لێكدرایه‌وه كه مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسا له عێراق به "تاوان" ناسێندراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، کاردینال لویس ساکۆ، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌وباره‌یه‌وه وتی "سەبارەت بەم قەیرانە، ئەمە قەیرانێکی دەستکردە، نە داوای ئاساییبونەوەی سیاسیم کردوە، نە واژۆم لەسەر ئاساییبونەوە کردوە لەگەڵ ئیسرائیل. من گوتم ئاساییبونەوە له‌ێعراق عێراق بکرێ. عێراق خاکی ئیبراهیمە، خاکی پەیامبەران و شارستانییەت و کولتورە جیاوازەکان و وڵاتێکی گەشتوگوزارییە."
لویس ساکۆ جه‌ختیشی كرده‌وه، "هەرگیز مەبەستم ئاساییبونەوەی پەیوەندییەکان نەبوە لەگەڵ ئیسرائیل. هەڵمەتێکی خراپ لە میدیاکان دژم دەستیپێکردوە، کار گەیشتوەتە ئاستێک بە ژیری دەستکرد دەنگمیان بڵاوکردوه‌ته‌وه کە گوایە پشتگیری ئیسرائیل دەکەم. ئەمە لە کاتێکدایە، پاپا فرەنسیس داوای لێکردم پێکەوە لەگەڵی سەردانی ئیسرائیل بکەین، کەچی رەتم کردەوە بەهۆی دۆخی فەلەستینەوە."
هاوكات پاتریارکایەتیی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، ئه‌و تۆماره دەنگییه‌ی رەتكردۆته‌وه کە گوایە دەنگی لویس ساکۆ، پاتریارکی کەنیسەکەیە لەبارەی ئەوەی سەردانی ئیسرائیلی کردوە.
راگەیاندنی پاتریارکایەتیی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان لە رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وتویه‌تی، ئەو تۆمارە دەنگییە ناڕاسته کە گوایە هی کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کەنیسەكه‌یانه‌و بە "دروستکراو" ناوی بردوه.
لەو تۆمارە دەنگییەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە و گوایە دەنگی لویس ساکۆیە، ئاماژە بەوە دەکات کە سەردانی ئیسرائیلی کردوە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەبارەی دۆخی عێراق قسەی کردوە.
پاتریارکایەتیی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان رایگەیاند، لویس ساکۆ هەرگیز سەردانی ئیسرائیلی نەکردوە.