حه‌نان فه‌تلاوی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبونه‌وه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كاندا خه‌ریكی شێلم و له‌بله‌بی خواردنین و كۆبونه‌وه له‌سه‌ر كۆبونه‌وه ده‌كرێت و هیچ به‌ره‌وپێشچونێك له ئارادا نییه.
ئاوێنه: حه‌نان فه‌تلاوی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشنیاره‌كه‌ی سودانی بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران پێ ره‌تكرایه‌وه، با به‌دیله‌كه‌ی بێنن و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه داده‌نیشن و كۆده‌بینه‌وه‌و "له‌بله‌بی و شێلم" ده‌خۆین و كۆبونه‌وه‌ی زۆری یه‌ك له‌دوای یه‌ك كه هیچ شتێك ناگۆڕن، من ئه‌ڵێم با ئه‌مجاره "چه‌وه‌نده‌ر" به لیمۆوه بخۆین به‌ڵكو جوڵه‌یه‌كیان تێبخه‌ین.
به‌قسه‌ی فه‌تلاوی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌نوسرێن كه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كان نییه و پێده‌چێت به ژیری ده‌ستكردی وه‌ك چات جی پی تی بنوسرێن بۆیه دوباره ده‌رده‌كه‌ون چونكه ته‌نیا یه‌ك دو وشه‌یان تێدا ده‌گۆڕن و هیچ هه‌نگاوێكی به‌ره‌وپێشچون بونی نییه.
به‌قسه‌ی فه‌تلاوی، ته‌نیا دو كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دروستن كه ئه‌وانیش سودانی و نوری مالیكین، چونكه ته‌نیا ئه‌و دوانه خاوه‌نی كوتله‌ی په‌رله‌مانین، ناكرێت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاندیدێكی "بێ باوك" مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه خاوه‌نی كوتله‌ی په‌رله‌مانی نه‌بێت كه پشتیوانی لێبكات. ئه‌زمونی كازمی و عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی كوتله‌ی په‌رله‌مانی نه‌بون، سه‌ركه‌وتو نه‌بون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، من له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌پرسم كه هۆكار یاخود پاساوی بونی عه‌بادی له‌ناو چوارچێوه‌دا چییه له‌كاتێكدا هیچ په‌رله‌مانتارێكی نییه، ئه‌گه‌ر عه‌بادی ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌بێت چاوه‌ڕێی چوار ساڵ سكهه‌ڵگوشین بین وه‌ك میسری سه‌رده‌می یوسفی په‌یامبه‌ر.