وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی غاز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، نزیكه‌ی 4500 مێگاوات كاره‌با له عێراق كه‌میكردوه. ده‌شڵێت، ره‌نگه به‌درێژایی ئه‌م زستانه ئێران غاز به عێراق نه‌داوه.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌د مو‌سا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه، له‌باره‌ی راگرتنی ته‌واوه‌تی هه‌نارده‌ی غازی ئێران بۆ عێراق وتی، به‌رله‌وه‌ش ئێران رۆژانه 5 ملیۆن مه‌تر سێجای هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كرد له‌كاتێكدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كرابو كه رۆژانه 25 ملیۆن مه‌تر سێجا غاز بداته عێراق.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌حمه‌د مو‌سا ئێران پێی وتون راگرتنی هه‌نارده‌ی غاز به‌هۆی "دۆخێكی له‌ناكاوه‌وه‌یه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، وه‌زاره‌تی كاره‌بای ئێران له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو زیادبونی خواستی ناوخۆی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر غاز، هۆكاری راگرتنی هه‌نارده‌ی غازه بۆ عێراق، ئه‌وه‌ش زۆر جێی نیگه‌رانییه، چونكه ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه پێداویستی ناوخۆی ئێران بێت به‌هۆی سه‌رماوه، واتای ئه‌وه‌یه كه ئێمه به‌درێژایی ئه‌م زستانه غازی ئێرانمان پێ ناگات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی غازی ئێرانییه‌وه، نزیكه‌ی 4000 بۆ 4500 مێگاوات كاره‌بامان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كۆی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له عێراق ده‌گاته نزیكه‌ی 17 هه‌زار مێگاوات.