حسێن عومران، لێكۆڵه‌رو شاره‌زای كاروباری ستراتیژیی و ئابوریی رایگه‌یاند، داهاتی عێراق له فرۆشی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتی، به‌شی موچه‌ی موچه‌خۆران ناكات و كۆی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی، ته‌نیا بۆ پێدانی موچه، نزیكه‌ی یه‌ك ترلیۆن دینار(770 ملیۆن دۆلار) كورتهێنانی هه‌یه.
ئاوێنه: حسێن عومران، لێكۆڵه‌رو شاره‌زای كاروباری ستراتیژیی و ئابوریی، شرۆڤه‌یه‌كی له‌باره‌ی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی عێراق بۆ مانگی تشرینی دوه‌م خستۆته‌ڕو.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و لێكۆڵه‌ره، تێكڕای داهاتی نه‌وتی عێراق له مانگی رابردودا، 6.59 ملیار دۆلار بوه، كه ئه‌وه‌ش هه‌مو ناچێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڵكو تێچونی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی لێده‌رده‌كرێت كه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له‌نێوان 16 بۆ 22 دۆلاردایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به لێده‌ركردنی تێكڕای تێچوی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌وا له مانگی تشرینی دوه‌مدا داهاتی نه‌وتی عێراق، نزیكه‌ی 4.26 ملیار دۆلار بوه كه ئه‌گه‌ر به نرخی ره‌سمی بكرێته دینار، ده‌كاته 5.54 ترلیۆن دیناری عێراقی.
حسێن عومران هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه عێراق مانگانه ته‌نیا بۆ موچه‌ی موچه‌خۆران نزیكه‌ی 7.5 ترلیۆن دیناری پێویسته.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، به‌وپێیه، داهاتی نه‌وت 5.54 ترلیۆن دیناره و هه‌روه‌ها داهاتی خه‌مڵێندراوی نانه‌وتی، نزیكه‌ی 1.2 ترلیۆن دینار كه باج و گومرگ و 120 ملیار دیناری هه‌رێم له خۆده‌گرێت.
وه‌ك ئه‌و لێكۆڵه‌ره ئاماژه‌ی پێداوه، كه‌واته، سه‌رجه‌م داهاتی عێراق به داهاتی نه‌وت و نانه‌وتییه‌وه نزیكه‌ی 6.74 ترلیۆن دیناره.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، به‌وه‌ش كۆی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی، ته‌نیا بۆ پێدانی موچه، نزیكه‌ی یه‌ك ترلیۆن دینار(770 ملیۆن دۆلار) كورتهێنانی هه‌یه.
حسێن عومران له‌كۆتاییدا پرسیاری ئه‌وه‌ی كردوه كه ئایا ئه‌و كورتهێنانه به‌چی پڕده‌كرێته‌وه؟