پسپۆڕێكی بواری ئابووری سەبارەت بە دۆخی خراپی دارایی لە عێراق پێی وایە، ئەگەر چارەسەر نەكرێت بەناچاری 100 دۆلار دەبێتە 200 هەزار دینار.
ئاوێنە: د. خالید حەیدەر، پسپۆڕی ئابووری ڕایگەیاندووە، ئابووریناسان پێشبینی ئەوە دەکەن ئەگەر کێشەی دارایی و سیولەی نەقدی بمێنێت و چارەسەرنەکرێت، بەناچاری 100 دۆلار دەبێتە 200 هەزار دینار.
دەشڵێت، بۆ نموونە، ئەگەر بەرمیلێک نەوتمان بە 100 دۆلار فرۆشت، لەجیاتی ئەوەی 132 هەزار دینار بکات، ئەوکات 200 هەزار دینار دەکات.
ڕوونیشی كردەوە، ئەوکات ئەو پارەیەی لەلای هاووڵاتییانە تووشی هەڵئاوسان دەبێت، بۆیە ئەگەر بە بەهای 100 دۆلار شت بکرێت ئەوە پێویستت بە 200 هەزار دەبێت تاوەکو هەمان بابەتی جاران بکڕیت کە بە 132 هەزار بووە، بەمەش توانای کڕینی خەڵک کەم دەبێتەوە.