روانگه‌ی ئیكۆ عێراق رایگه‌یاند، به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق له‌مساڵدا به‌راورد به ساڵی رابردو به‌ڕێژه‌ی 3.8% كه‌میكردوه. جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه پشتبه‌ستنی عێراق به نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهات، مه‌ترسی دارایی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ وڵات له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا.
ئاوێنه: روانگه‌ی ئیكۆ عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق له‌مساڵدا نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و 470 ملیۆن و 312 هه‌زار به‌رمیل بوه.
وه‌ك روانگه‌ی ئیكۆ عێراق ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به به‌رهه‌می نه‌وت له ساڵی رابردودا، به‌ڕێژه‌ی 3.8% كه‌میكردوه.
روانگه‌ی ئیكۆ عێراق جه‌ختی كردۆته‌وه كه پشتبه‌ستنی عێراق به نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهات، مه‌ترسی دارایی گه‌وره‌ی بۆ وڵات ده‌بێـ له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا.
روانگه‌كه داوای كردوه، سه‌رچاوه‌كانی داهات فره‌چه‌شن بكرێن و ستراتیژیی ئابوریی جێگیر دابنرێن بۆ به‌دوربون له هه‌ر قه‌یرانێك له داهاتودا.