پەرلەمانتارێکی عەرەبی بەغدا ئاماژە بەوە دەکات کە حەلبوسی نا ئومێد بووە لە بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و بۆ وازهێنانیشی لەو پۆستەیە "داوای ٢٠٠ ملیار دینار دەكات.
ئاوێنە: مشعان جبوری، پەرلەمانتاری پێشوی عێراق لە پۆستێکی 'ئێکس'دا بەبێ ئەوەی ناوی محەمەد حەلبوسی بنوسێت، رایدەگەیەنێت "داوای (200) ملیار دینار لەو كاندیدە دەكات پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرێت، بە بیانوی ئەوەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا خەرجی كردووە".
جبوری وتوشیەتی "ئاشكرابوو كە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە كورسی سەرۆکایەتی کۆمار تەنها داڵغەیە، ناپاكی لەگەڵ هاوبەشەكانی و سەركردەكانی حزبەكەی و دوورخستنەوەی ركابەرەكانی دادی نەدا".
"بە راست و چەپدا بەڵێنی دا، سازشی كرد بەڵام بێ سوود بوو. كاتێكیش دركی بەوەكرد سەرۆكی پەرلەمانی بۆ نابێت، ئێستا کاندیدێکی دەوێت بەڵێن بدات ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی بداتەوە گوایە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا خەرجی کردووە". مشعان جبوری وای نوسیووە