به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
ئاوێنه: فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامدانی ده‌نگدانی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی به به‌ده‌ستهێنانی 208 ده‌نگ به سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سالم عیساوی 66 ده‌نگ و عامر عه‌بدولوجه‌بار 9 ده‌نگیان هێناوه و 26 ده‌نگیش به پوچه‌ڵ هه‌ژماركراون.
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی كێیه؟
هه‌یبه‌ت حه‌مه‌د عه‌باس عه‌بدولجه‌بار حه‌لبوسی، له‌دایكبوی ساڵی 1980ی پارێزگای ئه‌نباره.
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ره له زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی مسته‌نسه‌ریه‌ی به‌غدا.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مان بوه له‌ماوه‌ی هه‌ردو خولی چواره‌م و پێنجه‌م.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ته‌قه‌دوم بوه له خولی پێنجه‌می په‌رله‌ماندا.
له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێرادا كاندیدی لیستی ته‌قه‌دوم بو له پارێزگای ئه‌نبار و توانی به به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له 51 هه‌زار ده‌نگ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.