به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه له پشكی پارتی له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، پێشبینی ناكرێت له‌م گه‌ڕه‌شدا براوه‌ی جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلاببێته‌وه چونكه پێویستی به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه.
ئاوێنه: به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه له پشكی پارتی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، له‌م گه‌ڕه‌شدا براوه‌ی جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلانابێته‌وه و ده‌نگی پێویست بۆ بون به جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناهێنێت.
وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا براوه‌ی پۆسته‌كه ده‌بێت زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگ، واته 166 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، دانیشتنی په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام پێموایه ئه‌مشه‌ویش ئه‌و پرسه یه‌كلایی نابێته‌وه.