په‌رله‌مانی عێراق مه‌رجه‌كانی كاندیدی سه‌رۆك كۆماری عێراق راگه‌یاند كه شه‌ش خاڵ له‌خۆده‌گرێت و داوا ده‌كات هه‌ركه‌سێك خواستی هه‌یه و مه‌رجه‌كانی تێدایه داواكاری پێشكه‌ش بكات.
ئاوێنە: په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بە پشتبەستن بە مادەکانی (2 و 3)ی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 20012 (یاسای بڕگەکانی کاندیدبون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری کۆمار) كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری کۆمار ڕادەگەیەنێت، ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن و ئەو مەرجانەی خوارەوەیان تێدایە، داواکاری نوسراو پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تاوه‌كو رۆژی یه‌كشه‌ممه 4ی 1ی 2026 داواكاری خوازیاران بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌رده‌گرێت و پێویسته پێشكه‌شكار ته‌واوی مه‌رجه‌كانی تیادا بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت هاوڵاتیی عێراقی بێت و له عێراق له‌دایكبوبێت و له دایك و باوكێكی عێراقی له‌دایكبوبێت، هه‌روه‌ها عەقڵی ساغ بێت و لانیکەم تەمەنی چل ساڵ بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، مه‌رجی سێیه‌میش، كاندیدی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت ناوبانگێکی باشی هەبێت، خاوەنی ئەزمونی سیاسی بێت، بە دەستپاکی و ڕاستگۆیی و دادپەروەری و دڵسۆزی بۆ میللەت بناسرێت، مه‌رجی چواره‌میش ده‌بێت خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت بەلایەنی کەمەوە، کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە عێراق دانپێدانراوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌بێت كاندیدی سه‌رۆك كۆمار بە تاوانێکی لەکەدارکردنی شەرەف سزادرابێت و مه‌رجی شه‌شه‌میش رێکارەکانی یاسای لیپرسینەوە و دادپەروەری نه‌یگرێته‌وه.
كاندیدی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌بێت له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا دو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خولی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێنا، له خولی دوه‌مدا به ده‌نگی زۆرینه‌ی ساده ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.