حسێن عه‌لاوی، راوێژكاری محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتودا، هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، باره‌گای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار وه‌رده‌گرنه‌وه. ده‌شڵێت، حكومه‌تی عێراق كارده‌كات بۆ ته‌واوكردنی كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و كشانه‌وه‌یان له هه‌ولێر له ئه‌یلولی 2026.
ئاوێنه: حسێن عه‌لاوی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به میدیای ره‌سمی عێراقی وت، له چه‌ند رۆژی داهاتودا و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا، پاش كۆتاییهاتن به ئه‌ركه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، باره‌گای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار وه‌رده‌گرنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌چوارچێوه‌ی كۆتاییهێنانه به ئه‌ركی هاوپه‌یمانان و گواستنه‌وه بۆ په‌یوه‌ندی دوقۆڵی و كاركردن بۆ ئمیزاكردنی چه‌ند یاداشتێكی هاریكاریی دوقۆڵی و هاوبه‌ش له بواری ئه‌منی به ئامانجی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، حكومه‌تی عێراق كارده‌كات بۆ ته‌واوكردنی كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له قۆناغی دوه‌م و له ئه‌یلولی 2026دا له په‌یوه‌ست به بونی ئه‌و هێزانه له هه‌ولێر.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، حكومه‌تی عێراق پابه‌نده به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رگریی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ش له سایه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژیی نێوان هه‌ردو وڵات‌دا و هره‌وه‌ها به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیاو هاوپه‌یمانی ناتۆ و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كارده‌كه‌ین له‌سه‌روشیانه‌وه فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا.