باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداری بە هاوڵاتییان و کارمەندهكانی دەدات لە رۆژانی داهاتودا رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەکارنەهێنن، ئەوەش بەهۆی ئەو قەرەباڵغییەی لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس دروست دەبێت.
ئاوێنه: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئهمڕۆ چوارشهممه، له هۆشدارییهكدا رایگەیاند: "لیژنەی راگەیاندنی هێزەکانی حەشدی شەعبی راگەیهندراوێکی فەرمیی بڵاوکردوەتەوە و هۆشداری داوەتە گەشتیاران کە رۆژی 2ـی کانونی دوەمی 2026، رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا قەرەباڵغیی زۆری لەسەر دەبێت."
باڵیۆزخانەکە وتوشیهتی، ئەو ئاستەنگانەی هاتوچۆ بەهۆی چالاکییەکانی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسەوە دەبن، کە ساڵانە لە دەوروبەری 2 و 3ـی کانونی دوەم دەکرێن.
لە ئاگادارییەکەدا هاتوە، جوڵەی کارمەندانی حکومەتی ئەمریکا بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا و بەپێچەوانەوە، لە رۆژی 2ـی کانونی دوەمی 2026 سنوردار دەکرێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا وتوشیهتی، داوا لە هاوڵاتییانی ئهمریكی دهكهن لە رۆژانی 2 و 3ـی کانونی دوەمی 2026 لە ناوچەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دوربکەونەوە. ئاگاداری دەوروبەریان بن و خۆیان لە شوێنی قەرەباڵغ بەدور بگرن. ئەگەر گەشت دەکەن، کاتێکی زۆر بۆ گەیشتن بە فڕۆکەخانە تەرخان بکەن.