نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق، پەیامێکی توند ئاڕاستەی بەرپرسان دەکات
  2026-01-01       956       

نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق پەیامێکی توند ئاڕاستەی بەرپرسانی عێراق دەکات و دەڵێت” بەڵێن بێت عێراقێکی جیاواز هەبێت.” 

‎ئاوێنە: مارک ساڤایا، پەیامێکی پیرۆزبایی و هۆشداریی ئاراستەی گەلی عێراق و لایەنە جیاوازەکان کرد، تێیدا جەخت لەسەر قۆناغێکی نوێی سەقامگیری و کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و چەکی بێسەروبەر دەکرێتەوە.

‎لە پەیامەکەدا لیستێکی وردی ئەو گرفتانە خراوەتە ڕوو کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٦ دا کۆتاییان پێ بهێنرێت، گرنگترینیان؛ کۆتاییهێنان بە ناسەقامگیری، چەکی بێ مۆڵەت، میلیشیاکان، گرژییە ناوخۆییەکان و دەستوەردانی دەرەکی.

هەروەها بنبڕکردنی گەندەڵی، تاڵانکردنی سامانی وڵات، سپیکردنەوەی پارە، گرێبەستە وەهمییەکان، دزی و فێڵکردن لە یاسا. لەگەڵ چارەسەرکردنی بێکاری، هەژاری، نەخوێندەواری، کەمیی خزمەتگوزارییەکان، نادادی و ستەم.

‎پەیامەکەی ساڤایا بە دەستەواژەی "ئێمە ئێستا دەست پێ دەکەین" کۆتایی پێ هاتووە و دووپاتی دەکاتەوە، ئاڵای عێراق بە بەرزی دەمێنێتەوە .

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×