سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه سه‌رۆك كۆمار سوپاسی وه‌زاره‌تی دارایی كردوه له‌پای دیاریكردنی موچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی به 90 ملیۆن دیناری مانگانه.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، به‌توندی ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه له هه‌ندێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و تێیدا هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو دراوه‌ته پاڵ سه‌رۆك كۆمار له‌تیف ره‌شید و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه گوایه سوپاسنامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردوه له‌به‌رامبه‌ر دیاریكردنی موچه‌ی خانه‌نیشینییه‌كه‌ی به بڕی 90 ملیۆن دیناری مانگانه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وتوشیه‌تی، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌واڵه به‌ته‌واوه‌تی دوره له راستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، بابه‌تێكی وا له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار و هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ی ره‌سمی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه ده‌رنه‌چوه‌و هیچ دیدار‌و په‌یوه‌ندییه‌كیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌نجام نه‌دراوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ده‌نگۆیانه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌كارییه مه‌به‌ستدارانه‌دایه كه لایه‌نی گه‌نده‌ڵ و ترسنۆك له پشتییه‌وه وه‌ستاون به ئامانجی ناوزڕاندنی سه‌رۆك كۆمار و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و وروژاندنی رایگشتی له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی درۆ و بێ بنه‌ما.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هۆشداری داوه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و چه‌واشه‌كارانه‌و راشیگه‌یاندوه، مافی خۆیانه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێك به‌كاربهێنن كه له پشت ئه‌م جۆره هه‌واڵه هه‌ڵبستراو و درۆیانه‌وه‌یه.