17 کەس لەسەر گێچەڵ کردن بە کچێک دەستگیرکران
  2026-01-02       1324       

بڵاوبونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ساتی گێچەڵی بەکۆمەڵی چەند گەنجێک لەشەوی سەری ساڵ بۆ سەر کچێک لە شەقامێکی شاری بەسڕە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنی، دوای ئەو روداوەش پارێزگاری بەسڕە دەستگیرکردنی 17 کەسی لەسەر ئەو روداوە ڕاگەیاند.

ئاوێنە: ئەسعەد عەیدانی، پارێزگاری بەسڕە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای ڕوداوەکە هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و ئەو کەسانەیان دیاریکرد کە لەو ڕوداوەدا تێوەگلاون، دواتریش دەستگیرکران و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر ".

ئەوەشتخستەڕوو، حکومەتی خۆجێی بەسڕە رێگە بە هیچ هەڵسوکەوتێکی نەشیاو نادات کە ئادابی گشتی و ئاسایشی کۆمەڵگەیی پێشێل بکات.

پارێزگاری بەسڕە جەختیکردەوە لەسەر پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان، بەتایبەت لەو شوێنە گشتییانەی لە بۆنەکاندا گردبونەوەیان تێدا ئەنجامدەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×