ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی كه كێبڕكێ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، ناوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان به‌كارده‌هێنن كه گوایه پشتیوانی له كاندیدكردنی كه‌سانێكی دیاریكراو ده‌كات. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان هیچ ده‌ستوه‌ردانێك ناكه‌ن له كاندیدكردنی كه‌سێكی دیاریكراو بۆ ئه‌و پۆسته.
ئاوێنه: ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی واده ده‌ستورییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، تێبینی كراوه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی كه كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته ده‌كه‌ن، ناوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌هێنن به‌وه‌ی كه پشتیوانی له كاندیدكردنی كه‌سانێكی دیاریكراو ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه پێگه‌ی میدیایی ناسنامه نادیار به‌كارده‌هێنن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه بۆ لێدان له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی ساخته به ئامانجی زیانگه‌یاندن به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و لاوازكردنی ده‌رفه‌تی ركابه‌ره‌كانیان بۆ گه‌یشتن به پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری هیچ ده‌ستوه‌ردانێك ناكات له كاندیدكردنی كه‌سێكی دیاریكراو، چونكه ئه‌و كاره له پسپۆڕی ئه‌و نییه و رێكاری یاساییش به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌گیرێته به‌ر كه سه‌رپێچی یاسا بكات له‌ڕێگه‌ی زیانگه‌یاندن به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه به‌پێی ده‌ستور ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه.