فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه چیتر بونی چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت پێویست نییه.
ئاوێنه: فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لە وتارێكدا لە رێوڕه‌سمی یادی شەش ساڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی و ئه‌منی به‌ده‌ستهات، ئه‌ركی نیشتمانی و ئه‌خلاقی هه‌مومانه بگوازینه‌وه بۆ قۆناغی بونیادنانی ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تێك كه ته‌نیا له‌سه‌ر رێزگرتن له یاسا و یه‌كبونی بڕیار و كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستیدا بونیادنرابێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، چیتر چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه یاساییه‌كان پێویست نییه، شه‌ڕ كۆتایی هاتوه‌و ئاڵه‌نگارییه نوێكان جۆرێكی دیكه چه‌ك ده‌خوازن: یاسا، عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان.
هه‌روه‌ها وتیشی، كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت به‌واتای ده‌ستبه‌رداربون له قوربانییه‌كان نییه، به‌ڵكو جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی له‌كاتی جه‌نگدا چه‌كیان هه‌ڵگرت، یه‌كه‌م كه‌س ده‌بن له پابه‌ندبون به یاساوه له كاتی ئاشتیدا، وه‌فاداریش بۆ شه‌هیدان به بونیادنانی ده‌وڵه‌تێك ده‌بێت كه خه‌ونیان پێوه بینی و له‌پێناویان خۆیان كرده قوربانی.