سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و دو جێگره‌كه‌ی كۆبونه‌وه‌و تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ دانانی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان كرد به جۆرێك كه مانگانه په‌رله‌مان هه‌شت دانیشتن بكات و هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان له په‌له‌كردن له پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان كرده‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌یحان عه‌دنان، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك و فه‌رهاد ئه‌تروشی، جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبونه‌ته‌وه.
له كۆبونه‌وه‌دا تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به كاری په‌رله‌مانه‌وه كراوه و جه‌خت له گرنگی كاراكردنی رۆڵی چاودێری و یاسادانانی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی داهاتودا كراوه‌ته‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دانانی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان كردوه به‌شێوه‌یه‌ك كه مانگانه په‌رله‌مان هه‌شت دانیشتن ئه‌نجام بدات. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له په‌له‌كردن له پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان كردۆته‌وه تاوه‌كو به رۆڵی خۆیان هه‌ڵسن و بۆ هه‌نگاوی ده‌ستپێكیش له كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌ماندا لیژنه‌یه‌ك له سه‌رۆكانی فراكسیۆنه‌كان پێكبهێنرێت كه به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی پێشكه‌شكردنی پێشنیارێك بێت بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و ئیستحقاقاته‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی پسپۆڕییه‌كان.