چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، جارێكی دیكه كۆبوه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كلابكاته‌وه.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌كه له نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر كۆبونه‌ته‌وه‌و تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كردوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئیستحقاقاته‌كان به ناونانی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو له‌پاڵ ئیستحقاقاته‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستورییه‌كان و پێویستییه‌كانی قۆناغی داهاتو.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تاوه‌كو ئێستا محه‌مه‌د شیاع سودانی، وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و نوری مالیكی، وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه كاندید كردوه، به‌ڵام چوارچێوه دوای چه‌ندین كۆبونه‌وه نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبكه‌وێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، پیرۆزبایی له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردوه و جه‌ختیشی له پێویستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كردۆته‌وه.