سودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
  2026-01-06       1531       

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بەردەوامن لەسەر بەهێزکردنی دەوڵەت لە رێگای پاراستنی ئاسایش و سنوردارکردنی چەك بەدەست دەوڵەتەوە.

 

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای وڵاتەکەی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت "ئێمە جەخت لەسەر پابەندبوونی حکومەت دەکەینەوە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە پتەوكردنی تواناکانی هێزەکانمان بە چەک و کەرەستەی پێشکەوتوو و سەردەمیانە".

سودانی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بەڵێنەیان جێبەجێکردووە بۆ گەڕاندنەوەی سەروەری تەواو بۆ عێراق و کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئەو وتوشیەتی "لە سایەی ئەو سەقامگیرییەی کە عێراق بەخۆوە دەیبینێت بە هەنگاوی متمانە بەخۆبوونەوە هەنگاومان ناوە بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریكاری عێراق (یونامی)".

"ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەسەر بەهێزکردنی هێزی دەوڵەت بە پاراستنی ئاسایش و بەرتەسککردنەوەی چەک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا، لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و بەدەنگەوەهاتنی بانگەوازی مەرجەعی باڵای ئاینی". سەرۆک وەزیرانی عێراق وای وتووە
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×