مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه موچه‌ی موچه‌خۆران گه‌ره‌نتیكراوه‌و هیچ نیگه‌رانییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه نییه. ده‌شڵێت، جوڵه‌یه‌ك هه‌یه بۆ بونیادنانی قۆناغێكی نوێ له ئیداره‌دانی سیاسه‌تی دارایی.
ئاوێنه: مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق وتی، هیچ نیگه‌رانییه‌ك له په‌یوه‌ست به گه‌ره‌نیتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشیان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بونی نییه، چونكه هاتنی نه‌ختینه‌ی دراوی بیانی به‌رده‌وامه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بڕیارێكی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، قۆناغێكی نوێ بۆ ئیداره‌دانی سیاسه‌تی دارایی بونیاد ده‌نێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌وتی پاڵپشتی داراییه به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی پێ به‌پێی كورتهێنانی دارایی له‌ماوه‌یه‌كی نزیكداو به‌تایبه‌ت له بودجه‌ی 2026دا.