عەدیلە حەمود، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشهاتی نوێی لەناو "چوارچێوەی هەماهەنگی" سەبارەت بە دۆسیەی سەرۆکایەتی وەزیران ئاشکرا کرد و جەختی کردەوە کە ئەو ململانێیەی لە نێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا و نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانییەکەدا هەبو، لە بەرژەوەندی مالیکی یەکلایی بوەتەوە.
ئاوێنە: عەدیلە حەمود، ئەمڕۆ دوشەممە لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەی "الصباح"ی فەرمی ڕاگەیاندوە، میدیاکان و هێزە سیاسییەکان چەندین ناویان هێنابو، بەڵام ململانێی ڕاستەقینە لە نێوان هەردو جەمسەرەکەی چوارچێوە (سودانی و مالکی) بو.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سودانی بە فەرمی لە کاندیدبونی کشایەوە و پێشوازی لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتو لەلایەن مالکییەوە کرد". ڕونیشیکردەوە کە هێنانە پێشەوەی ناوی مالکی لە ناو هۆڵەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا دوای ئەوە هات کە لایەنەکان ڕاسپێردران بۆ یەکلاییکردنەوەی کێبڕکێی نێوان کاندیدەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد کە "نوری مالکی دوای لێکتێگەیشتنە ناوخۆییەکانی ئەم دواییە، ئێستا بوەتە تاکە کاندیدە و ڕێککەوتنی ناوخۆیی کۆتایی" بە ناکۆکییەکان هێناوە. سەبارەت بە کاتەکانیش، حەمود جەختیکردەوە کە "ماوەی داهاتوو لە 15 ڕۆژ تێپەڕ ناکات"، ئەوەش وەک پابەندبون بە دەقە دەستورییەکان بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی ڕاسپاردنی فەرمی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
لەلایەكی دیكەوە عهلی سیستانی، مهرجهعی باڵای شیعهكان له عێراق لهبارهی كاندیدی سهرۆك وهزیرانی عێراق، رهتیدهكاتهوه ههڵوێستی خۆی رابگهیهنێت یاخود لهنێوان كاندیدی ئهو پۆستهدا سهرۆك وهزیرانی داهاتو ههڵبژێرێت.
محهمهد ڕەزا کوڕی گەورەی عهلی سیستانی، له نامهیهكدا بۆ عبدولهادی حهکیم نوسیویهتی، "سیستانیم لە ناوەڕۆکی ئەو پهیامهی كۆبونهوهی چوارچێوهی ههماههنگی ئاگادار کردەوە کە ویستتان رای مهرجهعیهتی باڵای لهبارهوه بزانن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "وهڵامی جەنابیان بهوجۆرهیه كه دەسەڵاتی باڵای ئایینی پێشتر ڕونی کردبوەوە کە ڕەتیدەکاتەوە ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بخرێتە بەردەمیان، بۆیه بۆچی جارێکی دیكه هەوڵی ئەمە بدەینەوە؟".
پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لە دوای ساڵی 2005ـەوە پشكی شیعەكانی عێراقە و جگە لە نوری مالکی هیچ سەرۆك وەزیرانی دیكە، دو خول لە پۆستەكەیاندا نەماونەتەوە. هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی كە تەواوی سەركردە شیعەكانی عێراق لە خۆدەگرێت "جگە لە سەدر"، لەم ساڵانە دوایدا دروستكرا، ئەو پۆستە یەكلادەكاتەوە.