ئه‌بو حسێن حه‌میداوی، ئه‌مینداری گشتی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه پشتیوانی له كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكاش ده‌كات كه ئه‌گه‌ری هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران، ئه‌وا باجێكی زۆر گه‌وره ده‌ده‌ن.
ئاوێنه: ئه‌بو حسێن حه‌میداوی، ئه‌مینداری گشتی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا له عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له شه‌ڕو ناكۆكی له‌نێوان به‌ره‌ی راستی و ناڕاستی ده‌بینین...سه‌رانی به‌ره‌ی ناڕاستی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كردنه ئامانجی كۆماری ئیسلامی ئێران كه قه‌ڵای ئیسلامه."
به‌قسه‌ی ئه‌بو حسێن حه‌میداوی، ئه‌ركی شه‌رعی و ئه‌خلاقی سه‌ر هه‌ر "جه‌نگاوه‌رێكی رێگه‌ی خوایه" كه "به‌وپه‌ڕی هێزی خۆیه‌وه پشتیوانی له‌گه‌لی موسوڵمانی ئێران بكات كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی خراپه‌و تاوانه‌وه گه‌مارۆ دراوه."
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی"به برایانمان له ئێران ده‌ڵێین، ئێمه له خۆشی و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌بین و هه‌ڵوێستمان به‌بێ هیچ دودڵییه‌ك و به‌ڕونی به‌رگریكردنه له گه‌لی ئێران و پیرۆزییه‌كانی."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "هۆشداری ده‌ده‌ینه ئه‌مریكای دوژمن كه شه‌ڕ له دژی ئێران، سه‌یران نییه، به‌ڵكو ئاگرێكه ئه‌گه‌ر كه‌وته‌وه، ناكوژێته‌وه تاوه‌كو لوتی ئێوه له زه‌وی ده‌خشێت، باجێكی دوهێنده‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه خاوه‌نه چاوچنۆكه‌كه‌تان، ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنێت."