ناوی كاندیده‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڕه‌سمی راگه‌یه‌ندرا
  2026-01-14       1558       

په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕه‌سمی ناوی كاندیده‌ په‌سه‌ندكراوه‌كانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق راگه‌یاند كه‌ له‌ 15 كاندید پێكدێن.

ئاوێنه‌: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌ڕه‌سمی ناوی كاندیده‌ په‌سه‌ندكراوه‌كانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كاندیده‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان ئه‌مانه‌ن:

1. شوان حەوێز فەریق نامیق

2. ئەحمەد عەبدوڵا تۆفیق ئەحمەد

3. حسێن تەها حەسەن محەمەد سنجاری

4. نەجمەدین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵا

5. ئاسۆ فەرەیدون عەلی

6. سامان عەلی ئیسماعیل شاڵی

7. سەباح ساڵح سەعید

8. عەبدوڵا محەمەد عەلی زاهیر

9. عەبدوللـەتیف محەمەد جەمال رەشید شێخ محەمەد

10. ئیقبال عەبدوڵا ئەمین حلێوی

11. نزار محەمەد سەعید محەمەد گەنجی

12. سەردار عەبدوڵا مەحمود تایمز

13. فواد محەمەد حسێن بەکی

14. موسەننا ئەمین نادر

15. نەوزاد هادی مەولود

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ 81 كه‌س داواكارییان بۆ كاندیدبون بۆ پۆسته‌كه‌ پێشكه‌ش كردبو. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ لیسته‌كه‌دا نییه‌ ده‌توانن له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا له‌ دادگای باڵای فیدراڵی تانه‌ بده‌ن.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×