نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه كه بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و سه‌قامگیر پێویستی به‌وه‌یه چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، پێشوازی كردوه‌له جۆشوا هاریس، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق.
له كۆبونه‌وه‌ی نێویاندا، وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، تاوتوێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات، به ئامانجی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردو گه‌لی دوست كراوه‌و هه‌روه‌ها باسیشیان له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و جیهان كردوه.
نوری مالیكی خواستی عێراقی بۆ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر هاریكاری و بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ربڕیوه ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی كاراكردنی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وڵات.
هه‌روه‌ها نوری مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هێزه نیشتمانییه‌كان پێداگرن له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ئیستحقاقاته ده‌ستورییه‌كان له چوارچێوه‌ی واده ده‌ستورییه‌كاندا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت. جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه بونیادنانی ده‌وڵه‌تی به‌هێز و سه‌قامگیر پێویستی به‌وه‌یه كه چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و سه‌روه‌ریی یاسا به‌هێزبكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لای خۆیشییه‌وه هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، هیوای خواستوه كاربكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان به‌غداو واشنتۆن، به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی پشتیوانیكردین ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه.