چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان رایگه‌یاند، به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر وڵاتێك به‌تایبه‌ت ئێران، ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر وڵاتێك به‌تایه‌بت كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ته‌واوه‌تی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌وه پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ریی عێراق و تێوه‌گلانییه‌تی له ناكۆكییه‌كان كه خزمه‌ت به ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی ناكات.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وتوشیه‌تی، ناوچه‌كه به‌رگه‌ی ناكۆكی سه‌ربازیی نوێ ناگرێت به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ی ئه‌و ئاڵه‌نگارییه ئابورییانه‌ی كه هه‌ن و هه‌روه‌ها له‌سایه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا كه باری گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی دوهێنده گرانتر كردوه و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، ئه‌وان له‌گه‌ڵ رێگه‌ی دیپلۆماسی و سیاسیدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌روه‌ریی وڵاتان پارێزراو بێت و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ش به‌دوربگیرێن له به‌ڵای جه‌نگ.