مارك ساڤایا، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق رایگه‌یاند، به چه‌ند دۆسیه‌یه‌كه‌وه كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری جه‌نگ و به‌ڕێوه‌به‌ری دژه تیرۆری وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ریان رێككه‌وتون سه‌ردانی عێراق ده‌كات و ئه‌و دۆسیانه له‌گه‌ڵ بڕیاربه‌ده‌ستانی عێراق تاوتوێ ده‌كات.
ئاوێنه: مارك ساڤایا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له تۆڕی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه، وتویه‌تی، له كۆشكی سپی كۆبونه‌وه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ پێت هێگزس، وەزیری جەنگ و د. سەباستیان گۆرکا، بەڕێوەبەری ئاژانسی دژه تیرۆر ئه‌نجام دا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ی رێككه‌وتین كه له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌مدا بۆ عێراق له‌گه‌ڵ بڕیاربه‌ده‌ستدانی وڵاته‌كه تاوتوێیان بكه‌م به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كه له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراقدا بێت.