فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆماری ئیسلامی ئێران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی گرژییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له تاران گفتوگۆ ده‌كرێت، هاوكات په‌یامی فڕه‌نسا ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و وڵاته.
ئاوێنە: فوئاد حسێن به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ مه‌سعود پزیشكیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێتەوە و دواتریش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، عه‌باس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، جگە لە ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئێران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، گفتوگۆکان کە فوئاد حسێن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌نجامی ده‌دات، تایبه‌ت ده‌بێت به پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات، پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە و گرژییەکان، بە ئامانجی بەشداریکردن لە سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی گفتوگۆی ناوچەیی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فوئاد حسێن لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ژان نویل بارۆت، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی فرەنسا تاوتوێی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانیان کرد. گفتوگۆکە تیشک خرایە سەر بەهێزکردنی هاوکاری و پەرەپێدانی بوارەکانی هەماهەنگی سیاسی و دیپلۆماسی.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، هەروەها باس لە "دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و بەتایبەتی گرژییە بەردەوامەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران و کاردانەوەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە" كراوه.
هەروەها لە دیدارەکەدا هەردو وەزیر باسیان له سەردانی فوئاد حسێن بۆ ئێران و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەبارەی هەڵوێستی وڵاتانی جۆربەجۆر سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێستا كردوه.
سه‌ردانی فوئاد حسێن بۆ تاران له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له دو هه‌فته‌یه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ستپێكرد و سه‌دان كه‌س ده‌ستگیركران، هاوكات وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كه‌ن به‌هۆی سه‌ركه‌وتكردنی خۆپیشانده‌ران.