موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له سوریا روده‌دات نابێت به ساویلكه‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و ده‌شڵێت، داوا له هێزه‌كانی باكوری عێراق ده‌كه‌م پاساو نه‌ده‌نه تیرۆر بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خاكی عێراق.
ئاوێنه: موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له لایه‌نه عێراقییه‌كان كرد، ململانێكانیان وه‌لابنێن و ئاوڕ بۆ ئەو مەترسیانە بده‌نه‌وه كە لەدەوربەریان رودەدەن.
سه‌در وتویه‌تی"ئەوەی لە سوریا‌و نزیك لە سنورەكانی عێراق رودەدات پرسێكە ناكرێت بە ساویلكەیی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، بەڵكو دەبێت ئەو بابه‌ته بەجدی وەربگیرێت، چونكە مەترسی چاوەڕوانكراو و تیرۆر لەلایەن خۆبەزلزانە جیهانییەكانەوە پشتیوانی دەكرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "پێویستە لەسەرتان سنور‌و دەروازەكان دەستبەجێ بپارێزرێن و دەستبەجێ و دەستەبەجێ هێزی زیاتر رەوانە بكرێت."
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا هه‌رێمی كوردستانی به "باكوری عێراق" ناوبردوه‌و وتویه‌تی"هه‌روه‌ها رێنمایی هێزە سیاسییەكانیش لە (باكوری عێراق) دەكەم دەستوەردانی راستەوخۆ نەكەن و پاساو نەدەنه تیرۆر دەستدرێژی بكاتە سەرخاكی عێراق و پیرۆزییەكانمان."